چەند کاتژمێر؟

کارەبا 24 کاتژمێریەکەی دوکان کەم کراوەتەوە

964+

بەرزان عوسمان – دوکان

ماوەی چوار رۆژە لە ناوەندی قەزای دوکان کارەبا بۆ ماوەی پێنج بۆ شەش کاتژمێر دەکوژێتەوە.

کوژانەوەی ئەو ماوەی کارەبا لەقەزای دوکان گرفتی بۆ هاوڵاتیان و کاسبکارانی ناوەندی قەزاکە دروست کردووە، چونکە بەهۆی بوونی بەنداوی دوکان کارەبای ناوەندی قەزاکە 24 کاتژمێریە.

یەعقوب ئیسماعیل پیشەوەرێکی قەزاکەیە بە 964ـی وت،”کەم کردنەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا بارگرانی بۆ ئێمە دروست کردووە چونکە بە ناچاری ئەو ماوەیە دەبێت مۆلیدەی خۆمان کارپێبکەین سەرەڕای بێبازاڕیمان”.

عەلادین حەسەن بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دوکان بۆ 964 وتی، بەهۆی لەکارکەوتنی وێستگەی کارەبای خەبات لەلایەن کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە قەزای دوکان و پێنجوێن کەم کراوەتەوە.

وتیشی، نازانم کەی کاتەکانی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە، هەرکات بڕی کارەبای پێویستمان پێگەیشت ئێمەش لای خۆمانەوە کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەکەینەوە.

وێستگەی ھەڵمی كارەبای خەبات لە دوو یەكە پێكھاتووە و ھەریەكەیەكی 150 مێگاوات كارەبا بەرھەمدەھێنێت و به‌ نه‌وتی ره‌ش كار ده‌كات و به‌ بۆری راسته‌وخۆ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ وێستگه‌كه‌.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی کارەبای دوکان خە...

زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی کارەبای دوکان خەرجکراوە