حاسڵاتی رووداوەکانی غەزە و دەوروبەر

سوپای ئیسرائیل: ئەمشەو ئامادەین بۆ شەڕی حیزبوڵا

964+

ژووری هەواڵ

فەرماندەی ئۆپەراسۆنەکانی باکوور لە سوپای ئیسرائیل دەڵێت: ئێستا لە هەموو کات زیاتر ئامادەین بۆ شەڕی حیزبوڵا بکەین، ئەگەر پێمان بڵێن ئەمشەو هێرشەکە دەکەین.

وەزارەتی تەندروستی غەزە تازەترین ئاماری کوژراوو بریندارانی بڵاوکردەوە: دەڵێت لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ 24285 کەس کوژراون، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتە 61154 کەس.

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئەگەر شەڕەکەی غەزە بەردەوام بێت ئەوا ئەگەری بەهێز هەیە شەڕەکە لەکۆنترۆڵ دەربچێت و زۆر فراوان ببێت.

میدیاکانی ئێران دەڵێن سوپای ئێران بە موشەک و درۆن هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی ”رێکخراوێکی تیرۆریستی” لە پاکستان، بێ ئەوەی وردەکاری هێرشەکە باس بکەن.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند کەسێکی دیبلۆماتەوە نوسیوێتی: وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا گڵۆپی سەوزیان هەڵکردووە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێک لە پێناو پاراستنی کەشتییەکان لە دەریای سوور.

رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی دەڵێت: لەسەرەتای شەڕەکەوە 215 هەزار ئیسرائیلی داوای کۆمەک و پشتیوانی داراییان کردووە لەبەر ئەوەی بێکاربوون.