کارەبا دەگەیەنێتە گوندەکانیش

وێستگەیەکی کارەبا بۆ ناحیەی قادر کەرەم دەکرێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

وێستگەیەکی نوێی کارەبا بە توانای بەرهەمهێنانی 10 مێگاوات دەکەوێتە کار و کارەبا دابیندەکات بۆ ناحیەی قادر کەرەم و گوندەکانی دەوروبەری.

ئەمڕۆ سێشەممە 16.1.2024، رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە 964 راگەیاند، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە وێستگەکە بخرێتەکار و کارەبای ناحیەی قادر کەرەم و گوندەکانی بە سێ فیدەرەوە بە وێستگەکە دەبەسترێتەوە و بەشێک لە کێشەی کەمیی کارەبا و نزمیی ڤۆڵتییە چارەسەر دەبێت.

بە مەبەستی کردنەوەی وێستگەکە، رۆژی دووشەممە بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی و شاندێکی یاوەری سەردانی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵیان کرد.

لە رێکەوتی 15ـی تشرینی دووه‌می 2023 وێستگەی دابەشکردنی کارەبای ناحیەی قادرکەرەم كرایه‌وه‌، كه‌ تێچووه‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاره‌ و له‌لایه‌ن وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی هیلال و دانەغاز جێبه‌جێكراوه‌.

کێشەى کارەباى دوو ناحیە و حەوت گوندى مێرگەسور چارەسەر ...

کێشەى کارەباى دوو ناحیە و حەوت گوندى مێرگەسور چارەسەر بوو