"زانیاری هەواڵگری هاتووە"

سۆراغ؛ پێنج رۆژە چوونە ناو کەرکوک قەرەباڵغیی پێوە دیارە

964+
کاروان ساڵحی  – کەرکوک

ئەم ئێوارەیە پەیامنێری 964 هەستی بە ئاستەنگی چوونە ناو شاری کەرکوک کرد کاتێک لە هەولێرەوە بۆی دەچیت، فەرمانبەرێک کە لەو رێگەیەدا هاتوچۆ دەکات بە 964ی وت، “لە پێنجشەممەوە بازگەی پردێ لێپرسینەوەکانی زیاتر کردووە”.

نەبەز وەلی، کارەکەیە لە هەولێرە و ماڵی لە کەرکوک رۆژانە دەچێ و دێتەوە ئەوەشی وت، رۆژانە وەستانی ئۆتۆمبێل بە درێژایی نێوان بازگەی پردێ و شێراوا درێژدەبێتەوە، پشکنین بۆ ئۆتۆمبێل دەکەن و داوای ناسنامەش لە سەرنشینانەکانی دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 15.1.2024، لە هەمان بازگەی پردێی نێوان کەرکوک – هەولێر ئاستەنگییەکە زۆرتر بینرا، بارهەڵگر و سەیارەی تایبەت بە درێژایی رێگاکە وەستابوون، هەندێکجار راوەستانی ئۆتۆمبێلەکان تا گەیشتنەوە بە بازگەی ئاسایشی هەولێر درێژدەبوویەوە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس کە قسەی بۆ 964 کرد و داوایکرد ناوی ئاشکرانەکرێت، هۆکارەکەی ئاشکراکرد و وتی، “رۆژانە تەنیا ئەم قەرەباڵغییە لە بازگەی پردێ نییە ، بەڵکو لە چەند بازگەیەکی دیکەی سنووری کەرکوکیش هەیە، چونکە زانیاری هەواڵگری هاتووە ژمارەیەک تۆمەتبار دەیانەوێت بگەرێنەوە ناو خاکی عێراق و  ئێمەش پشکنینەکانمان چڕتر کردووەتەوە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پاسەوانانی قوتابخانەکانی کەرکوک داوادەکەن بکرێن بە هە...

پاسەوانانی قوتابخانەکانی کەرکوک داوادەکەن بکرێن بە هەمیشەیی

سکاڵا لە دژی 70 خێزانی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک تۆمارکرا

سکاڵا لە دژی 70 خێزانی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک تۆمارکرا