لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکور

سکاڵا لە دژی 70 خێزانی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک تۆمارکرا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

کۆمپانیای نەوتی باکور هەڕەشەی دەرکردن لە ژمارەیەک دانیشتووی کوردنشینی گەڕەکی عەرەفە دەکات، داوا دەکات خانوەکانی کۆمپانیاکەیان بۆ چۆڵ بکەن، دانیشتوانی گەڕەکەکەش خیوەتیان هەڵداوە و رەتیدەکەنەوە.

ماوەی چەند رۆژێکە کۆمپانیای نەوتی باکور لە رێگەی دادگاوە سکاڵای یاسایی لە دژی 70 خێزانی دانیشتووی گەڕەکی عەرفە تۆمار کردووە.

رێبەر ئیبراهیم دانیشتووی گەڕەکی عەرفە بە 964ـی وت، “ماوەی بیست ساڵ دەبێت لەو خانوانە نیشتەجێین، پێویستە بەرپرسانی کەرکوک چارەسەری کێشەکەمان بۆ بکەن”.

محەمەد فارس دانیشتووی گەڕەکی عەرەفە بە 964ـی وت، “سکاڵا لە دژمان تۆمار کراوە لەسەر تۆمار کراوە لە دادگای کەرکوک، ئێمە پێشتر ئاوارەی هەولێر و سلێمانی بووین کاتێ هاتوینە ناو ئەو خانوانە خۆمان تەواومان کردووە”.

964 لەگەڵ چەند سەرچاوەیەکی باڵای نێو کۆمپانیای نەوتی باکور قسەیکرد، ئامادە نەبوون بەهیچ شێوەیەک زانیاری بدرکێنن بە بیانووی ئەوەی وەزارەتی نەوت رێگەیان پێنادات، دەڵێن سەرجەم لێدوانەکان دەبێت لە رێگای وتەبێژی وەزارەتەوە بێت.