کەشوهەوای 964
پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
کەشی ئەمڕۆ بە تەم دەستیپێکرد ئەی ئێوارەکەی چۆن دەبێت؟
964+
ژووری هەواڵ
بەیانی ئەمڕۆ لەبەشی هەرە زۆری شارەکانی هەرێم تەمومژێکی چڕ بوو، بەجۆرێک لە هەندێ ناوچە ئاستی بینین بۆ دوو کیلۆمەتر کەمبووتەوە، پیشبینی کەشناسی ئەوەیە ئەمڕۆ ئێوارە لە بەشی رۆژهەڵاتی هەرێم و ناوچە شاخاوییەکان باران و پروشەی بەفر بە پچڕ پچڕی دەبێت.
خێراى با/لەسەرخۆ (5 – 15) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
ئاراستەی با/باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (2-1) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
مەوداى بینین/ لە نێوان (7 – 8) کم دەبێت. لەکات و شوێنی تەم کەمتر دەبێت لە 2 کیلۆمەتر.
پێشبینی کەشناسی بۆ پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەمجۆرەیە:
هەولێر: 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى
سۆران: 9 پلەى سیلیزى