زیاتر لە 5 ملیار دیناری دەوێت
دروستکردنی دووسایدی ناوبازاڕی حاجی ئۆمەران رەزامەندی وەرگرت
964+
ژووری هەواڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە پێنج ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی دووسایدی شەقامی سەرەکی ناو بازاڕی حاجی ئۆمەران.
بەگوێرەی نوسراوێک کە لەلایەن قایمقامیەتی چۆمان بڵاوکراوەتەوە و واژووی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی لەسەرە، بڕی پێنج ملیار و 187 ملیۆن و 300 هەزار دینار لە پرۆژەکەدا خەرجدەکرێت و بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنان جێبەجێدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 15.1.2024، سۆران ئەکرەم، قایمقامی چۆمان بە 964ـی راگەیاند، پرۆژەکە دەکرێت بە تەندەر و لە ماوەی مانگێکدا رادەستی کۆمپانیای جێبەجێکار دەکرێت.
لەکاتی جێبەجێکردنی پرۆژەکە هەندێک شوێن بەر شەقامەکە دەکەون و حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە قەرەبوو بکرێنەوە.
“بۆ جوانکردنی سیمای سەنتەری ناحیە و فراوان کردنی شەقامی سەرەکی بازاڕ، پێویستی بە دوو ساید کردنی ئەو شەقامە هەبوو”، قایمقامی چۆمان وای وت.