لۆگۆی ئاسایش
ژمارە مۆبایلیان داناوە
هەڕەشەی ئەلیکترۆنیتان لێکرا پەیوەندی بە ئاسایشەوە بکەن
964+
توانا نەقی
لەکاتی بوونی هەر هەڕەشەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ سەرتان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەشی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، چەندین رێنمایی بۆ ئەو کەسانە بڵاوکردووەتەوە کە هەرەشەی ئەلیکترۆنی یان تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیان لەسەرە.
چەند رێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان کە ئاسایش ئاماژەی پێکردووە:
– هەرگیز مەکەوەرە ژێر کاریگەری هەڕەشەی تاوانکارانی ئەلیکترۆنی، بەردەوام تاوانکاران داواکارییان زیاتر دەبێت، بەزووترین کات پەیوەندی بکە بە هێڵی گەرمی بەشی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان.
– ژیرانە مامەڵە بکە لەناردنی وێنە تایبەتەکانت کە دەبنە هۆی هەڕەشە لەسەر ژیانت.
– چالاککردنی شێوازی (دوو فاکتەر) بۆ ئەکاونتەکەت زیاد بکە.
– بەکارهێنانی وشەی نهێنی (بەهێز و ئاڵۆز) و بەردەوام پاسۆردەکەت نوێبکەرەوە.
– دڵنیابەرەوە لە سەرچاوەی راستی ئەو نامانەی کە پێت دەگات، لەبارەی (ناردنی باڵانس، دەرچوونی خەڵات).
– سڕینەوەی بەردەوامی سەرجەم وێنە و داتاکانت لە ئەپەکانی پەیوەندیکردن، بە مەبەستی پارێزگاری لە هاککردن.
– ئەو کۆدەی بۆ هێڵەکەت دەگەڕێتەوە لە رێگەی کورتەنامەوە، بیپارێزە و بۆ کەسی مەنێرەوە.
– هاوبەشی (شەیر و لایک)ی لینکە گوماناوییەکان مەکە.
– سەردان نەکردنی ئەو پەیج و چەناڵانەی کە کاریان بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی گوماناوی و نەشیاوە.
– دڵنیابە لە بەکارهێنانی (وایفای) شوێنە گشتییەکان و هێڵەکەت بە پاسۆردی بەهێز بپارێزە.
– نوێکردنەوەی ئەپەکان و بەگەڕخستنی لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، دانانی (ئەنتی ڤایرۆس).
ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە، مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان کەمدەکەنەوە.
دەشڵێت، لەکاتی بوونی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان پەیوەندی بکە بە هێڵی 24 کاتژمێری بەشی ( تاوانە ئەلیکترۆنییەکان) لە دەزگای ئاسایشی هەرێم
بە ژمارە مۆبایلی 07703906223 یان لە رێگەی ناردنی نامە بۆ پەیجی سەرەکی دەزگای ئاسایشی هەرێم.