سەرچاوەی ئاوەکەیان لێڵ بووە

دوو رۆژ قەزای دوبز و دوو گەڕەکی کەرکوک بێ ئاو دەبن

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی شاری کەرکوک بەهۆی زۆری رێژەی بارانبارین لێڵ بووە، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ قەزای دوبز و دوو گەڕەکی شاری کەرکوک بێ ئاو دەبن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14.1.2024، وەلید ئەحمەد، جێگری قایمقامی قەزای دوبز بە964ـی وت، بەهۆی بارانبارینەوە لە هەرێمی کوردستان قوڕ و لیتەیەکی زۆر کۆبوەتەوە لە بەنداوی نمرە هەشت لە قەزای دوبز.

“ناچارین لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ تۆڕباین و پەمپەکانی پرۆژەکە بکوژێنینەوە تاوەکو ئەو قوڕ و لیتەیە دادەبەزێت”، جێگری قایمقامی قەزای دوبز وای وت.

وەلید ئەحمەد وتیشی، لە کۆتایی ساڵی 2023 جارێکی تر بە هەمان شێوە ئەو پرۆژەیە کوژێندرایەوە.

هیشام ئیبراهیم زەنگەنە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی ئاوی کەرکوک بە 964ـی وت، “هەریەک لە قەزای دوبز و هەردوو گەڕەکی کوردستان و بەشێک لە گەڕەکی تەپە لەناو شاری کەرکوک بێ ئاو دەبن، لەهەوڵداین بە زوترین کات چارەسەر بکرێت”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

کێشەی تام و بۆنی ئاوی دوزخورماتوو چارەسەر کرا

کێشەی تام و بۆنی ئاوی دوزخورماتوو چارەسەر کرا