بۆ شۆفێران

گرفتەکەی رێگای دەربەندیخان – چنارە چارەسەرکرا

964+

توانا نەقی

بەهۆی باران بارینەوە ئاوێکی زۆر لەسەر رێگای دەربەندیخان زەڕایەن و بە دیاریکراوی لە نزیک گوندی چنارە کۆبووەوە و مەترسی بۆسەر شۆفێران دروست کردبوو.

رێگاکە رێگایەکی سەرەکییە و رۆژانە سەدان ئۆتۆمبێل پیادا تێپەڕدەبێت و شاڕێی نێوان دەربەندیخان  بۆ سلێمانییە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، کێشەکەمان چارەسەر کردووە و هاتوچۆ ئاسایی بووەتەوە لە سەر رێگاکە.

وتیشی، ئاوێکی زۆر لەسەر شەقامەکە کۆبووەوە و لە رێگای شۆفڵ و حەفارەی کەسێکی خەڵکی گوندی چنارەوە توانیویانە جۆگەیەک دروستبکەن و ئاوی سەرجادەکەی تێبچێت.

دەبوو رێگاوبان ئەو گرفتەی پێشتر چارەسەر بکردایە، لەبەر ئەوە کۆپرییەک لەو شوێنە هەیە و دوبوو ئاوی باراناوەکە بەو کۆپریەدا بڕۆشتایە، بەڵام نەکراو ئەمڕۆ ئەنجامیان داوە، قایمقامی دەربەندیخان وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، کۆبوونەوەی ئاو بەو رێژە زۆرە و لەسەر رێگایەکی گشتی کە بەردەوام ئۆتۆمێلی پیادا تێپەڕ دەبێت مەترسی لەناکاو بۆ شۆفێران دروستدەکات.

ئه‌گه‌ر چوویته‌ ده‌ربه‌ندیخان ئاگادارى رێگاكه‌ى ب...

ئه‌گه‌ر چوویته‌ ده‌ربه‌ندیخان ئاگادارى رێگاكه‌ى بە