دیمه‌نێك له روداوه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى رێگاى ده‌ربه‌ندیخان.. وێنه: هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان
مه‌ترسیداره
ئه‌گه‌ر چوویته ده‌ربه‌ندیخان ئاگادارى رێگاكه‌ى بە
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى رووداوێكی هاتوچۆوه له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل رۆنێكی زۆر له‌سه‌ر رێگاى ده‌ربه‌ندیخان له‌نزیك تونێله‌وه رژاوه‌و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ سه‌ر شۆفێران دروستكردووه.
رووداوه‌كه كاتژمێر 8:00 شه‌و لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن لە بەردەم تونێڵی دەربەندیخان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر روویداوه و به‌وهۆیه‌وه شۆفێری یەکێك لە ئۆتۆمبێلەکان بە سوکی بریندار بووه.
بەڕێوەبەرایه‌تی هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویكرده‌وه، رووداوەکە بۆتە هۆی رژانی رۆنی رەش بۆ سەر شەقامەکە و داواش لە شۆفێران ده‌كات بە وریایەوە شۆفێری بکەن.