شوێنی تایبه‌تیان نییه بۆ پرۆڤه
هونەرمەندانی چەمچەماڵ کەلاوەیەک بۆ كارى هونه‌رى پاكده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هونەرمەندانی چەمچەماڵ ده‌ستیان داوه‌ته پاككردنه‌وه‌ى كه‌لاوه‌یه‌ك له ناوه‌ندى قه‌زاكه‌یان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پرۆڤه‌ى كاره هونه‌ره‌كانیان تێدا بكه‌ن و به‌رده‌وامى بده‌نه چالاكییه‌كانیان.
چالاكییه هونه‌رییه‌كانى ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه له سێ بوارى شێوه‌كار و شانۆ و موسیقا خۆی ده‌بینێته‌وه.
پێشه‌وا شێخ ره‌ئوف، له نزیكه‌وه به كاره هونه‌رییه‌كانى ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه و كێشه‌و گرفته‌كانیان ئاگاداره، چه‌ند وێنه‌یه‌كی كاتى پاككردنه‌وه‌ى كه‌لاوه‌یه‌كی له چه‌مچه‌ماڵ بۆ 964 ناردووه و ده‌ڵێت، هونه‌رمه‌ندانى چه‌مچه‌ماڵ له‌به‌ر بێ شوێنى ئه‌م كه‌لاوه‌یه ده‌كه‌نه شوێنى كاره‌كانیان.
وتیشی “گروپی هونەری چەمچەماڵ، لە بەشەکانی شانۆ، شێوەکاری و مۆسیقا پێكهاتووه. لە رابردوودا چالاكانه كاریان كردووه و توانیویانه لە بواری شانۆ لە وڵاتی ئێران و شاری بەغدا چه‌ند خه‌ڵاتێكی پله‌به‌رز بەدەستبهێنن”.
ئه‌و كه‌لاوه‌یه‌ى كه ئێستا هونه‌رمه‌ندانى چه‌مچه‌ماڵ بۆ كاره هونه‌رییه‌كانیان پاكی ده‌كه‌نه‌وه، ته‌مه‌نى بۆ 80 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێشه‌وا ده‌ڵێت، تا ساڵانى حه‌فتاكان ئه‌م شوێنه نه‌خۆشخانه‌ى گشتى بووه و دواتر كراوه‌ته كتێبخانه و كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانیشی تێدابووه، دواى راپه‌ڕینیش باره‌گاى به‌ره‌ى كوردستانى بووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ كارئاسانى بۆ دابینكردنى شوێنه‌كه بۆ كردوون، به‌ڵام هێشتا پێویستیان به بڕه پاره‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كارى پاككردنه‌وه‌ى پێ ئه‌نجام بده‌ن.
به قسه‌ى پێشه‌وا شێخ ره‌ئوف، هونه‌رمه‌ندانى چه‌مچه‌ماڵ چالاكن له‌كاره‌كانیان بۆیه پێویسته له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه كۆمه‌ك و هاوكارى بكرێن.