حاسڵاتی ئەمڕۆی غەزە و دەرودراوسێ

تەندروستی غەزە: نیو ملیۆن فەلەستینی تووشی نەخۆشییە گواستراوەکان بوون

964+

ژووری هەواڵ

ئێران تۆڵەی خۆی لە ئەمریکا کردەوە و ئەفریقای باشووریش لەسەر فەلەستین هاتووەتە دەنگ.

چوار پێنج چەکداری ئێران لە ئاوەکانی عومان دەستیانگرت بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگرى ئەمەریکى کە دەوترێت،” ئەو کەشتییە بە ئەسڵ ئێرانییە و ساڵى رابردوو لەلایەن ئەمەریکییەکانەوە دەستی بەسەرداگیرابوو.

لە دادگای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوە بیستراوە کە بەرپرسە باڵادەستەکانی ئیسرائیل ویستی وێرانکردنی غەزەیان هەیە، ئەوە دوای ئەوە دێت ئەفریقای باشوور تۆمەتی جینۆسایدکردنی فەلەستینیەکانی خستە پاڵ ئیسرائیل و لە دادگای نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵای تۆمارکرد، ئیسرائیلیش بە کورتی لە وەڵامی ئەو سکاڵایە وتی، “ئەو تۆمەتانە بێ بنەمان”.

تا دێت گرژییەکانی نێوان حیزبوڵا وئیسرائیل زیاتر دەبێت و ئەم ئێوارەیە موشەکەکانی حیزبوڵا گەیشتنە ناو سنووری ئیسرائیل زیانێکی مادی زۆریان بە ناوچەی “کریات شەمونە”ی هاوسنووری لوبنان گەیاند، تا ئێستاش زیانە گیانیەکان رانەگەیندراون.

شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە نەخۆشخانەی ئەقسا نزیک بووەتەوە ئەوەش نیگەرانییەکی زۆری لای دکتۆر و ستافی نەخۆشخانەکە دروستکردووە چونکە هێشتا 600 بۆ 700 کەس لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر وەردەگرن، لەو بارەیەوە سوپای ئیسرائیل بە BBC وتووە، هێزەکانیان زیاتر لە کیلۆمەترێک دوورن لە نەخۆشخانەکە.

تەندروستی غەزە رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە تا ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس تووشی نەخۆشیە گواستراوەکان بوون و توانا تەندروستییەکانیان زۆر کەمبووەتەوە بە ڕادەیەک ئامبوڵانسەکانیان ناتوانن بە ئاسانی بگەنە ئەو شوێنانەی بۆردوومان دەکرێن بۆ ڕزگارکردنی بریندارەکان.