ئومێد خۆشناو وادەڵێت

“هونەر ئاوێنەیە و رووی نەتەوەکان لە هونەرەوە دەبینرێت”

+964

ژووری هەواڵ

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، جیاواز لە کاری کارگێڕی و سیاسی، گرنگی بە لایەنی هونەرییش دەدات و دەشڵێت هونەر ئاوێنەی گەلە .

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 ئومێد خۆشناو لە میانەی ئامادەبوونی لە رۆژی جیهانیی سینەما، وتی، ” بواری هونەر زۆر گرنگە و بەشێکە لە گرنگیدانەکانی حکومەت، هونەر ئاوێنەیە و رووی  گەل و میللەتان لە هونەرەوە دەبینرێت ”

هاوکات لە دیوێکی دیکەوە ئومێد خۆشناو باس لەوە دەکات، گرنگیدان بە هونەر جگە لە ئەرک، بەشێکی پەیوەندی بە حەزی کەسەکانەوە هەیە، جەختیش دەکاتەوە گرنگی بە هەموو هونەرە جیاوازەکانی وەک سینەما، دراما، موزیک و شیعر و کتبێبیش دەدات .

فیلمێکی کوردی بۆ سینەماکانی کوردستان بەڕێوەیە و  نازدا...

فیلمێکی کوردی بۆ سینەماکانی کوردستان بەڕێوەیە و نازدار نازداریش سڕایەوە