دەچنە وەزارەتی تەندروستی
هەفتەی داهاتوو بۆ کارمەندانی تەندروستی سلێمانی یەکلاکەرەوەیە
964+
پێشەوا محەمەد
هەفتەی داهاتوو لقی سلێمانی کارمەندانی تەندروستی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کۆدەبنەوە، سەرۆکی سەندیکاکە دەڵێت، دوای ئەو کۆبوونەوەیە قسەیان دەبێت.
پێشتر سەندیکاکە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کۆبوونەوەی تری کردووە، بەو هۆیەشەوە دەرماڵەی کارمەندانی فریاکەوتنی خێرا لە 50%ـەوە کراوە بە 75% و نەخۆشخانە میللی و راوێژکارییەکان پێداچوونەوەیان بۆ کراوە و رێژەی کارمەندیان بۆ زیاد دەکرێت و پێداچوونەوە بە نەخۆشخانە تایبەتەکاندا دەکرێت و موچەی کارمەندی تێدا زیاد دەکرێت.
هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای تەندروستی بە 964ـی راگەیاند، نایانەوێت وەک مامۆستایان بکەن و هەموو شتێک رابگرن و هیچیان بۆ نەکرێت، بەڵکو دەیانەوێت هەنگاو هەنگاو مافەکانیان بەدەستبهێنن.
دەشڵێت، “ئەگەر کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوومان باش نەبوو ئەوا هەڵوێستمان دەبێت و ئەوکاتە بڕیاری بایکۆت دەدەین”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.1.2024پزیشکانی خولاو لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەوە بایکۆتیان راگەیاندووە.