هانده‌ره برینداره‌كانی كه‌ركوك به‌ره‌و به‌سڕه به‌ڕێكه‌وتن
964+
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك
پاسێکی هاندەرانی کەرکووک کە بەرەو بەسڕه بۆ بینینی یارییه‌كانی جامی كه‌نداو به‌ڕێكه‌وتبوون، تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و چه‌ند كه‌سێكیان بریندار بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی كانوونی دووه‌م، پاسێكی گواستنەوەی هاندەرانی وه‌رزشی بۆ پاڵەوانیه‌تیی کەنداوی 25، له شاری كه‌ركوك به‌ره‌و به‌سڕه به‌ڕێكه‌وتن، به‌ڵام لە ناوچەی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوون.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی سەربازی تایبەت بە 964+، لە کاتی رووداوەکە هەمەڕێکی سه‌ربازی کە لە ئەرکی خۆیاندا بوونە، لەسەر شەقامەکە به رووداوه‌كه گه‌یشتوون و خێرا بە هانایانەوە چوونە.
سەرجەم بریندارەکان چارەسەر کراون و بە پاسێکی دیکە بۆ بەسڕه به‌رێكه‌وتوون
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئەو پاسەی سەرنشینەکانی هەڵگرتبوو، سەر بە کۆمپانیایه‌كی گەشتوگوزار بووە و لە شەقامی سەرەکی ناحیەی عوزێم، کە شەقامەکە نۆژەن دەکرێتەوە، تووشی رووداو بوونه و به‌م هۆیه‌وه شەش سەرنشینی پاسەکە بە سووکی بریندار بوون، بەڵام بەشی پێشەوەی پاسەکەش بە تەواوی تێکشکاوە توانای رۆیشتنی نه‌ماوه.
سەرجەم بریندارەکان چارەسەر کراون و بە پاسێکی دیکە بۆ بەسڕه به‌رێكه‌وتوونسەرجەم بریندارەکان چارەسەر کراون و بە پاسێکی دیکە بۆ بەسڕه به‌رێكه‌وتوون.
سبه‌ی جامی كه‌نداوی 25 له به‌سڕه به یاریی نێوان عێراق و عومان ده‌ستپێده‌كات و تا 19ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.