لە هەولێر چیان کردووە؟
سێ تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی سێ تۆماتباریان دەستگیرکردووە کە لە دادگای هەولێر بڕیاری گرتنیان بووە و چوونەتە سلێمانی دەستیشیان بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گرتووە.
تۆمەتبارەکان دوو ژن و پیاوێک بوون و بە قسەی پۆلیس لە هەولێر دزییان کردووە و بەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە کرێ گرتوویانە هەڵاتون بۆ سلێمانی.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو دوو ژن و پیاوە دزییان لە چەندین دوکانی زێڕنگەر کردووە، دوکاندارەکانیان سەرقاڵ کردووە بە سێت ئەنگوستیلە و پارچە زێڕیان بردووە.
وتیشی، ئەو سێ کەسە دوو ئۆتۆمبێلیان کە دەستیی بەسەدا گیراوە بە کرێ گرتووە، دوای گرتنیان رادەستی پۆلیسی هەولێریان کردوونەتەوە.
ئێستا هەریەك لە تۆمەتباران (ک، م، أ) لە دایكبووی 1979 و (هـ، ک، ش) لە دایكبووی 2001 و (پ، ل، ب) لە دایكبوی 2002 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون.