خەڵکی هەریر بۆ 964 قسەیان کرد

سۆراغ: ئه‌مشه‌و هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراق و له‌ هه‌ندێك په‌یجی سۆشیال میدیا، وا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هێرش كرابێته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر، 964 سۆراغی كرد.

په‌یامنێری 964 له‌ سۆران و هه‌ریر، سۆراغی ئه‌م هه‌واڵه‌ی كردووه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانی قه‌زای هه‌ریر و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی هه‌ریر كردووه‌، هه‌مووان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ گوێبیستی هیچ ده‌نگێكی هاوشێوه‌ی هێرش و ته‌قینه‌ و بۆردومان بووبن.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا هه‌واڵی ئه‌وه‌یان له‌ گرووپێكی رۆژنامه‌وانانی عێراقی پۆست كردووه‌، كه‌ ئه‌مشه‌و ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 10:00 به‌ درۆنێك هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر و درۆنه‌كه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و زیانی نه‌بووه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندراوێک کە ده‌زگای دژه‌تیرۆری كوردستان، كه‌ له‌ 9.11.2023 بڵاویانكرده‌وه‌، بنكه‌كه‌ لە 20.10.2023 لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانه‌وه‌ چۆڵکراوە، به‌ڵام ناوبه‌ناو به‌ درۆن هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌.

ئەمشەو جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

ئەمشەو جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر