F16

سێ مۆڵگەی داعش لە گوندی سوماقە بۆردومان کران

+964
کاروان ساڵحی – کەرکوک

فڕۆکەی جەنگییه‌كانی سوپای عێراق بۆردومانی مۆڵگه‌کانی چەکدارانی داعشی کرد لە باشووری شاری کەرکوک.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەی F16ی عێراق بۆردومانی مۆڵگه‌کانی چەکدارانی داعشی کرد لە سنوری قەزای داقوق و به‌ پێی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان سێ کوژراوی داعش هه‌ن.

سەرچاوەیەک لە هەواڵگریی فیرقەی 45 ـی سوپای عێراق بە 964ـی وت، دوای چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاری تەواو، ئه‌م ئێواره‌یه‌ فڕۆکەی f16ی جه‌نگی، بۆردومانی سێ مۆڵگەی چەکدارانی داعشی کرد لە گوندی سوماقەی نزیک چەمی رۆخانەی سەر بە قەزای داقوق.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی، بە پێی ئاماری سەرەتایی، سێ چەکداری داعش کوژراون.

ئاشكراشی كرد، هه‌وڵ ده‌ده‌ن هەڵمەتێک لە ناوچەكه‌دا ئەنجام بدەن، چونكه‌ پێان وایە دەبێت چەکداری زیاتری کوژرابن، بەو پێیه‌ی شوێنەكه‌ بووبووه‌ مۆڵگه‌ی چەکدارانی داعش.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

داعش پەلاماری حەشدی شەعبیدا دووکەس گیانیان لەدەستدا

داعش پەلاماری حەشدی شەعبیدا دووکەس گیانیان لەدەستدا