کوردە ئێزدییەکان ترسیان هەیە

تا مانگی نیسان پەنابەرە ئێزدییەکانی ئەڵمانیا دیپۆرت ناکرێنەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

رێککەوتنی “نهێنی” نێوان ئەڵمانیا و عێراق بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران، ترسی لە دڵی کوردانی ئێزدیش دروستکردووە، بە وتەی دەزگایەکی کاروباری پەنابەران بێت، کەیسی ناردنەوە ئێزیدییەکان تا مانگی نیسان راگیراوە.

دیپۆرتکردنەوەکە، سەرجەم نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان دەگرێتەوە، کە لە ئەڵمانیاوە بۆ عێراق دەگەڕێندرێنەوە.

ئێستاش زۆرێک لە پەنابەرانی ئێزدی مافی پەنابەرییان پێ نادرێت، بە بیانووی ئەوەی کە کەیسی تاکەکەسی گۆشەگیرن، ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە 964ی وت، زانیاریمان هەیە کە لە ئێستادا دیپۆرتکردنەوەی ژنان و مناڵانی ێیزیدی تا مانگی (نیسان/4) راگیراوە.

دوای نۆ ساڵ لە جینۆسایدکردنیان هێشتا ئێزیدییەکان قەرە...

دوای نۆ ساڵ لە جینۆسایدکردنیان هێشتا ئێزیدییەکان قەرەبوو نەکراونەتەوە

ئێستا وەک دەستپێک، ویلایەتی باکووری راین- وێستڤالیا، راگرتنی دیپۆرتکردنەوەی ژنان و منداڵانی ئێزدی راگەیاندووە، بە وتەی سەرۆکی دەزگای لوتکە بێت، زۆرێک لە ئێزدییەکان لە دوای رێککەوتنی نێوان ئەڵمانیا و عێراق رۆژانە لە ترسی دیپۆرتکردنەوەدا دەژین.

ئەو ویلایەتەی دیپۆرتکردنەوەی کوردانی ئێزدی راگرتووە، ساڵی 2023 بە کۆی دەنگ لە پەرلەمانەکەی گۆشەگیری و کوشتنی سیستماتیکی ئێزدییەکانی لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی داعش بە جینۆساید ناساند، بەڵام هێشتا زۆرێک لە پەنابەرانی ئێزدی مافی پەنابەرییان پێ نەدراوە.

تا ئێستا نزیکەی 20%ـی خێزانە ئێزیدیەکان گەڕاونەتەوە شنگ...

تا ئێستا نزیکەی 20%ـی خێزانە ئێزیدیەکان گەڕاونەتەوە شنگال