چەند کەسایەتییەکی جیهانیی منداڵەکانیان لاقە کردوون
چیرۆکی هاوڕێیانی ئەو کەسەی بازرگانی بە منداڵانەوە دەکرد
+964
موحسین عومەر
بابەتی دادگایی جێفری ئیپستاین دووبارە سەریهەڵداوەتەوە، دوای ئەوەی ساڵی 2019 لە گرتووخانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
جێفری سەرمایەدارێکی ئەمریکی بوو، بە تۆمەتی لاقەکردنی منداڵان و بازرگانیکردن بە منداڵان بۆ پەیوەندی نایاسایی، دەستگیرکرا و هەر لە زیندان خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
وەک لە راپۆرتێکی جەزیرەدا هاتووە؛ مانگی رابردوو، لۆریتا برێسکا، دادوەری ئەمریکی بڕیاریدا ناوی 170 کەس بڵاوبکاتەوە، کە هاوڕێی نزیک یان قوربانییانی دەستی جێفری بوون.
ئەوەی جێی سەرنجە، لە نێوان ئەو 170 کەسە، کەسایەتی دیار و سیاسەتمەدار و هونەرمەند و پارێزەریشی تێدایە.
لەم لێکۆڵینەوانەدا دەرکەوتووە، ماکسوێل، کە کەسایەتییەکی دیاری ئیمپراتۆرییەتی بەریتانیایە، یارمەتی جێفری داوە لەسەر کارە قێزەونەکانی و بەشداربووە لە مامەڵەکردن بە منداڵی خوار تەمەن هەژدە ساڵەوە، بۆ کاری نایاسایی و کڕین و فرۆشتنی پێوە کردوون، ئەو لە ساڵی 2022 بە 20 ساڵ زیندانیی سزا درا.
ئەو سەرمایەدارە دورگەیەکی تایبەتی هەبوو، کە دواتر دەرکەوت زۆربەی کارە قێزەونەکان و مامەڵە نایاساییەکانی لەوێ کردوون، هەر لە لێکۆڵینەوەکەشدا دەرکەوتووە کە زۆرێک لە کەسایەتییە ناودارەکان لەم دورگەیەدا سەردانیان کردووە، کە ئێستا جێی گومانن و بە تۆمەتی هاوبەشیی کارەکانی جێفری ناویان لە لیستی ئەو کەسانەدایە کە دەبێ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
گرنگترین و ناودارترین ئەو کەسانە بریتین لە:
ئەندریۆ ئەلبێرت کریستیان، میری بەریتانیا
جۆنا سیوبێرگ، یەکێکە لەو کچانەی لەژێردەستی جێفری کاریکردووە، ئاماژەی بەوە داوە کە ئەندریۆ، هاتووەتە لای و سێ جار لە ساڵی 2001 دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر، ئەوکات تەمەنی تەنیا 17 ساڵ بووە، لەکاتێکدا میر ئەندریۆ 62 ساڵان بوو.
دواتر بە پێدانی 13 ملیۆن دۆلار، لەم دادگاییە رزگاریبوو، بەپێی راپۆرتێکی دەیلی تەلەگراف.
ئالان دێرشۆویتز
مامۆستای پێشووی یاسا لە زانکۆی هارڤارد، کە بە کارەکانی لە بواری یاسای تاوانەکانی ئەمریکا ناسراوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بۆ هەفتەی داهاتوو بە نوێنەری ئیسرائیل لە بەردەم دادگای نێودەوڵەتیی داد، رایسپارد.
ئالانیش تۆمەتبارە بە هەبوونی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ کچێکی خوار تەمەن 18 ساڵان، کە نەیویستووە ناوی خۆی بدات، بەپێی راپۆرتێکی فۆکس نیوز.
ستیڤن هاوکینگ
لە نامەیەکدا دەرکەوتووە کە ستیڤ هاوکینگی زانای فیزیایی، ساڵی 2015 داوایکردووە جێفری گرووپێک کچی خوار 18 ساڵ بنێرێت بۆ ئاهەنگێک و لەوێ سێکسی بە کۆمەڵیان کردووە.
مایکل جاکسۆن
بەپێی قسەی چەند شایەتحاڵێک، مایکل جاکسۆن، هونەرمەندی بەناوبانگی جیهانیی، لەگەڵ جێفریدا بینراوە و پەیوەندییان هەبووە، ئەمەش بووەتە بەڵگەیەک لەسەر ئەو هونەرمەندە کۆچکردووە، کە وەک یەکێک لە تۆمەتبارەکان بخرێتە ژێر لێکۆڵینەوەی دادگا.
بیل کلینتۆن
هەروەها لە بەڵگەنامەکانی دادگادا باسی بیل کلینتۆن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کراوە، ئەمەش بە ئاماژەی شایەتحاڵێک گوایە جێفری پێیگوتووە: کلینتۆن حەزی لە منداڵە.
کلینتۆن چەندین جار هەموو ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە گوایە دەستی لە هەر شتێکی نایاساییدا هەبووە، هەروەها رایگەیاندووە کە چەند ساڵێکە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ جێفری نەماوە.
دۆناڵد تڕەمپ
ئەگەرچی هاوڕێیەتییەکەی تڕەمپ و جێفری ناروونە، زۆر کەم بەیەکەوە بینراون، بەڵام دیسان ئەویش چووەتە ناو لیستەکە و پێویستە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت، کە ئایا پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەو کەسەدا تا چ ئاستێک بووە و زانیویەتی کە ئەو کارە نایاساییانەی کردووە؟
زۆرێک لەو کەسایەتییانەی دیکە جارێ ناویان ئاشکرا نەکراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، با بزانین دەگاتە کوێ و چەند کەسی دیکە تێوەدەگلێن و چەندیان بێتاوان و چەندیان تاوانبار دەردەچن!