یەکێکیان گیانی لەدەست دا

ماتۆڕسکیل لە چەمچەماڵ بەشداری پێنج رووداوی هاتوچۆ بوون

964+
ئەحمەد مستەفا

لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە تا دەمەو ئێوارە، پێنج رووداوی هاتوچۆ لە سنووری قەزای چەمچەماڵ روویانداوە کە سەرجەمیان ماتۆڕسکیل بەشداریان تێیدا هەبووە، پۆلیس دەڵێت، یەکێک لە ماتۆڕەکان خۆی وەرگەڕاوە.

بەهۆی کاریگەری رووداوەکانەوە، پێنج کەس بریندار و کەسێک گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەیەک لە یەکەی کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی سلێمانی 188 لە لێدوانێکدا بۆ 964 زانیارییەکانی پشتڕاستکردەوە و وتی، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە شۆفێری ماتۆڕسکیلە، لەسەر رێگەی چەمچەماڵ بۆ سەنگاو تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

شێرزاد محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی چەمچەماڵ بە 964ی وت، سەرجەم ئەو کەسانەی لە رووداوەکاندا زیانی گیانیان بەرکەوتووە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکانن، بەڵام ناتوانین بڵێین بەهۆی ئەوانەوە رووداوەکان روویانداوە.

ئەوەشی وت، کەشف و هێڵککاری بۆ رووداوەکان کراوە، چوار لە رووداوەکان بەهۆی پێکدادان و یەکێکیان بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلەوە روویانداوە، بەگوێرەی ئامارێکی ھاتوچۆی گشتیی ھەرێمی کوردستان بێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، 647 ھەزار و 361 ماتۆڕسکیل و ئامێر هەن.

"دزە"ـەکەی چەمچەماڵ دەستگیر کرا