گلەییان هەیە

نانەواخانەکانی سلێمانی 10 نان دەدەن بە هەزار دینار؟

964+

پێشەوا محەمەد

نانەواخانەکانی سلێمانی ئامادە نین 10 نان بدەن بە هەزار دینار، نوێنەرەکەیان دەڵێت، نە پرسیان پێکراوە نە هەلومەرجیشیان هی ئەوەیە بەو جۆرە نان بفرۆشن.

پێشتر وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێم بڕیاری دابوو لە ساڵی نوێوە 10 نان و 10 سەموون بە کێشی 100 غرام بکرێت بە هەزار دینار.

حاجی سەڵاح، نوێنەری نانەواخانە و سەموونخانەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لەم بارودۆخەدا بە هیچ شێوەیەک ناتوانن 10 نان و سەموون بدەن بە هەزار دینار.

ئەو دەڵێت، پێشتر پرسیان پێنەکراوە و رایان وەرنەگیراوە، هەروەها غاز و ئاردیان پێ گرانە و کارەباشیان نییە.

وا بڕیار بوو وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە نرخی کەمتر ئارد بۆ نانەواخانەکان دابین بکەن.

“ناکرێت بڕیارێک لەسەر ئێمە دەربچێت و لە راگەیاندنەکانەوە بیبیستین، پێشتر هەر بڕیارێک درابێت پرس کراوە و کۆبوونەوە کراوە و لێکتێگەیشتن هەبووە”، ئەوەش قسەی حاجی سەڵاحە.

نانەواخانە و سەمونخانەکان ناچار بە هەڵواسینی نرخ دەکر...

نانەواخانە و سەمونخانەکان ناچار بە هەڵواسینی نرخ دەکرێن