حاسڵاتی ئەمڕۆ

بلینکن لەسەردانەکەیدا ئەو پەیامەی لایە؛ هەر لایەک هێرشمان بکاتە سەر هێرشی دەکەینە سەر

964+

ژووری هەواڵ

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن: پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و چین لەوپەڕی ساردیدایە، چونکە ئیسرائیل نیگەرانە لەچین و پێی وایە پشتیوانی حەماس دەکات، تەنانەت کاتێک چوار هاوڵاتی چینیش لە ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسا کوژراون چین هەڵوێستی نەبووە.

ئاژانسی بلومبێرگ لەزاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە نوسیویەتی: بلینکن لەسەردانەکەیدا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پەیامێکی پێدەبێت، دەڵێی هەر لایەک هێرشمان بکاتە سەر، هێرشی دەکەینە سەر، داواش لە دۆستە عەرەبەکانی دەکات ئەو پەیامە بگەیەننە ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رێنماییەکی بەپەلەی بۆ هەموو باڵیۆزخانەکانیو دەرکردووە، پێی وتوون هەریەکەو لەو وڵاتەی تێیدان فشار بخەنە سور وڵاتەکە بۆ ئەوەی دژی داواکای ئەفریقای باشوور بوەستنەوە لە دادگای نێودەوڵەتی.

تۆڕی NBC لە زاری بەرپرسێکی هەواڵگری ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە: ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی راگەیاندووە بەناوی (نیلی) کە لەرێیەوە سەرکردەکانی حەماس لەناو دەبات، کوشتنی عاروری یەکێک بووە لەوانە.

نوسینگەی میدیایی حکومەتی غەزە بڵاویکردەوە: سوپای ئیسرائیل 69 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی بەتەواوی خاپوور کردووە، 290 هەزار یەکەی تریش زیانیان پێگەیشتووە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت: بڕیاری کۆتاییمان داوەو یەکلابووەتەوە، حەماس لە ئایندەی غەزەدا هیچ رۆڵی نامێنێت، ئیسرائیل بڕیار دەدات چۆن غەزە بەڕێوەدەبرێت.

گفتۆگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس شکستی هێنا

گفتۆگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس شکستی هێنا