بەپێی رۆژمێری پشووەکانی حکومەت

ئەمساڵ 25 رۆژ پشووە

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی رۆژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ 24 رۆژ پشووە و زۆرینەی پشووەکانیش کەوتووەتە مانگی چوارەوە کە حەوت رۆژ پشووی تێدایە.

بەپێی رۆژمێرەکەی حکومەت بێت، مانگی یەک تەنیا 1.1.2024 بەبۆنەی سەری ساڵەوە پشوو بووە، مانگی دوو هیچ پشووێکی تێدا نییە و مانگی سێ شەش رۆژ پشووی تێدایە کە بریتین لە پێنج 11، 14، 21، 22، 23ـی مانگەکە. هەروەها مانگی چواریش حەوت رۆژی پشووە، کە بریتین لە یەک، نۆ 10، 11، 12 و 19 و 24ـی مانگەکە.

یەکی مانگی پێنج پشووە. 16، 17، 18، 19ـی مانگی شەش پشوون. لە مانگی حەوتدا رۆژانی حەوت، 14 و 16ـی مانگە پشوون و لە مانگی هەشتیش هیچ رۆژێکی پشووی تێدا نییە

هەر بە پێی رۆژمێری ساڵی 2024ـی حکومەتی هەرێم، 15.9.2024 و 3.10.2024 پشوون. مانگی 11 هیچ پشوویەک نییە و 25.12.2024 پشووە.

ئەمساڵ 25 رۆژ پشووە