بەدواداچوونی 964

ئایا هێزی دژە تیرۆری کوردستان چووەتە کەرکوک؟

964+

ژووری هەواڵ

دوو رۆژە دەنگۆی چوونی هێزێکی دژە تیرۆری کوردستان بۆ کەرکوک هەیە، 964 بەدواداچوونی کردووە، لەسەرچاوەیەکی ئەمنی پشتڕاستی ئەو بابەتەی کردەوە.

سەرچاوەیەکی هەواڵگری سەربازی لە داقوق بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “بەڵێ دوێنێ پێنجشەممە هێزێکی دژە تیرۆری کوردستان -سلێمانی، لەگەڵ هێزێکی کۆماندۆ لە سلێمانیەوە هاتوون بۆ داقوق و بە یارمەتی سوپای عێراق بەدوای چەند داواکراوێک بوون”.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەش دەڵێت، “ئەو هێزەی دژە تیرۆر کە لە سلێمانیەوە هاتوون، چەند ناوێکیان لابووە، کە سەرکردە و بەرپرسی رێکخراوی داعش بوون”.

لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو ناوانەی دژە تیرۆر بەشوێنیانەوە بووە، ئەو سەرچاوەیە هیچ زانیاریەکی نەدا، هێندە نەبێت وتی، بۆردومانەکەی دوێنێی چەکدارانی داعش پەیوەندی بەو ئۆپەراسیۆنەوە هەبوو.

بەگوێرەی زانیاری ئەو سەرچاوەیە، دوای چالاکیەکە هێزەکەی دژە تیرۆر و کۆماندۆ گەڕاونەتەوە سلێمانی.

لە داقوق فڕۆکەی F-16 داعشى بۆردوومان کرد

لە داقوق فڕۆکەی F-16 داعشى بۆردوومان کرد