کەشناسی وا دەڵێت

ئەمڕۆ و سبەی تەمتومان دەبێت

964+

فەهمی نەبی

چەند رۆژێکە لەکاتی جیاواز نمە باران شارەکانی هەرێمی کوردستانی دەگرێتەوە، پێشبینی کەشناسی ئەوەیە ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی ناوچەکان تەم دروست دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی

خێراى با/لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت.
ئاراستەی با/باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کیلۆمەتر دەبێت .

بەشی پێشبینی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاندووە، تا ئەمشەو لە ناوچە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای دهۆک بارانی بەلێزمە دەبارێت و لەناوچەکانی دیکە ئەگەری دروست بوونی تەمتومان هەیە، ئەمەش جگە لەوەی لە چیاکان ئەگەری بارینی بەفر بەهێزە.

ئەمساڵ دهۆک رێژەیەکی زۆری باران لێ باریووە، ساڵی پار تا ئەم کاتانە 163 ملم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا 367.9 ملیم باران باریووە

ئەمانە پێشبینی پلەکانی گەرمین بۆ ئەمڕۆ هەینی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 9 پلەى سیلیزى
دهۆک: 7 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 7 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 8 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى
سۆران: 6 پلەى سیلیزى