ئاماری یەکێتی زانایان

رۆژی چوار تەڵاق و دوو سوڵح

+964

ژووری هەواڵ

یەکێتی زانایان ئاماری چالاکییەکانی یەکساڵی بڵاوکردەوە، ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئاماری تەڵاق و سوڵحەکانە.

لیستەکەی یەکێتی زانایانی ئیسلامی لە کوردستان زۆر چالاکی تێدایە، ئەوەی چاوی دەچێتە سەر ئەوەیە لەهەر رۆژێکی ئەو ساڵەدا سەردوو دوو حاڵەتی سوڵح و قسەی خێر و چاککردنەوە هەبووە.

بۆ هەر رۆژێکی ساڵیش ئەوەی لای یەکێتی زانایەنە نزیکەی چوار حاڵەتی تەڵاق و جیابوونەوە هەبووە.

ئامارەکە ئامانەی تێدایە:
پرۆسەی سوڵح و ئاشتەوایی: 839
تاوتوێ و چارەسەری کێشەی میراتی: 2201
کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتی: 2828
جیابوونەوەو تەڵاق: 1391

600 خێزان لە رێگەی یەکێتی زانایان جیابونەتەوە

600 خێزان لە رێگەی یەکێتی زانایان جیابونەتەوە