پەلەمان نەکردو ئەمە ئەنجامەکە بوو

ساغکرایەوە.. وانییە لە کەرکوک 23 دەفتەر نەدزراوە

+964

کاروان ساڵحی-کەرکوک

وتیان لە کەرکوک ژنێکی بەنگلادیشی 23 دەفتەر دۆلاری لەماڵێک دزیوە کە کاری تیادەکات، بەڵام پۆلیس دەڵێت ئەم زانیارییە وانییەو لە سەرانسەری کەرکوک شتی وا رووینەداوە.

بەیانی زوو ئەم هەواڵە لەرێی کورتەنامەی سەرچاوەیەکەوە بۆ پەیامنێری 964 هات، هەواڵدەر کە لەلای پەیامنێر ناسراوە لەنامەکەیدا بەعەرەبی نوسیبووی ”ژنە کرێکارێکی بەنگلادیشی 230 هەزار دۆلاری لەماڵێکی گەڕەکی تسعین لەکەرکوک بردووەو هەڵهاتووە بۆ شوێنێکی نادیار”.

”ژنە کرێکارێکی بەنگلادیشی 230 هەزار دۆلاری لەماڵێکی گەڕەکی تسعین لەکەرکوک بردووەو هەڵهاتووە بۆ شوێنێکی نادیار”.

پەیامنێری 964 دەمودەست کەوتە سۆراغکردنی، پەیوەندی بە زیاتر لە هەشت سەرچاوەی ئەمنی باڵاوە کرد کەسیان بەردەست نەبوون، بۆیە 964 وەک هەمیشە مادام لە زانیارییەکە دڵنیا نەبوو بڵاوینەکردەوە.

کاتژمێرێک دوای ئەوە بەشێکی زۆر لە میدیا عێراقی و کوردییەکان کەوتنە بڵاوکردنەوەی هەواڵە.

دوای ئەوەی 964 دەستی گەیشت بەسەرچاوە ئەمنییەکان، دەڵێن ئەو هەواڵە ئەسڵ و ئەساسی نییە.

عەمید سابیر محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت ”هەواڵی دزینی ئەو بڕە پارەیە دورە لە راستیەوە لە راپۆرتی 24 کاتژمێری دەزگا ئەمنییەکان و ژووری ئۆپەراسیۆن کە ئێستا لە ژێر دەستمە بەهیچ شێوەیەک ئاماژە بەو دزیکردنەوە نەدراوە، لەگەڵ پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و پۆلیسی ناوشار پەیوەندیم کردووە بەهیچ شێوەیەک حاڵەتی لەو شێوەی لە هیچ دەزگایەکی ئەمنی کەرکوک  تومار نەکراوە”.

964 زیاتر لە پێنج کاتژمێر ئەم زانیارییەی دواخست، بەڵام دواجار زانیارییە راستەکەی بڵاوکردەوە.

+964صورة من منصة (شبكة):
گومان دەکرێت دەستی لە کوشتنی پۆلیسەکەی کەرکوک هەبێت

گومان دەکرێت دەستی لە کوشتنی پۆلیسەکەی کەرکوک هەبێت