پێشتر ئەشکەنجە درابوو

گەنجێکی کورد لە سەردەشت لە کاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستدا

964+

پێشەوا محەمەد

گەنجێکی تەمەن 16 ساڵ لە نەخۆشخانەی سەردەشت گیانی لەدەستدا، رێکخراوی هەنگاو دەڵێت ئەو گەنجە لە زینداندا لەژێر ئەشکەنجەدا گورچیلەکانی وەستابوو.

هەنگاو، چاودێری رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات بڵاوی کردووەتەوە، ساڵی رابردوو لەکاتی خۆپیشاندانە ناڕەزاییەکان بەرزین حەمزەزادە دەستگیر کراوە  “لە زیندان لەژێر ئەشکەنجەدا گورچیلەی لەدەستداوە و دوێنێ چوارشەممەش لە کاتی نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستداوە”.

کەسێکی بنەماڵەی ئەو گەنجە بە هەنگاوی وتووە، “بەرزین لە ماوەی یەک ساڵ و دوو مانگی رابردوودا، چەندین جار بێهۆشی بووە و چەند جار بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بردراوەتە ناوەندە پزیشکییەکان”.

رێکخراوی هەنگاو دەڵێت ”ئەو گەنجە بەرلەوەی دەستگیر بکرێت و ئەشکەنجە بدرێت هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووە”.

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەس...

هەنگاو: بەندکراوێکی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا