کامێرای 964 لەئاسمانەوە

باوەڕناکەن ئەمە شارێکی عێراقی بێت.. سەفوان ئەوەندە گۆڕاوە ناناسرێتەوە

+964

ژووری هەواڵ

لەخوارووی عێراق بەم دواییە لە هەندێ شار پرۆژەی زۆر گەورە کراون، سەفوان لەمەدا بەختی هەبووەو شەقامی گەورە و پارک و پرۆژەی زۆری بۆ کراوە.

کوەیتە نەیارەکەی جاران نەما، عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکەی خوارووی باش بووەو ئەمەش بووەتە خێرو بەرەکەت بۆ ناحیەی سەفوان کە خاڵی گرێدانەوەی هەردوو وڵاتە.

بەم دواییە یەک کۆمەڵ پرۆژەی گەورە گەورە بۆ ناحیەی سەفوان کراوە، لەهەمووی گرنگتر ئەو شاڕێ زەبەلاحەیە کە دەچێتەوە سەر دەروازەکەی نێوان عێراق و کوەیت.

کامێرای 964 لە ئاسمانی سەفوان سوڕایەوەو وێنەی شەقامە گەورەکە و سەوزکردنی رێگاکە و پرۆژەکانی شاخی (سنام)ی تۆمارکرد.

جامی کەنداوی 25 لە بەسرە کە ساڵی پار هەر لەم مانگەدا بەڕێوەچوو [6ی کانوونی دووەمی 2023] زیاتر ناوی سەفوانی خستە بەر گوێ، چونکە بەپێی ئامارە فەرمییەکان 50 هەزار کەس لە خەڵکی وڵاتانی کەنداو لەم شارۆچکەیەوە روویان لە عێراق ناوە.

پێش ئەو دیدارە وەرزشییە گەورەیە پرۆژەکانی سەفوان دەستی پێکردووە، بەڵام ئیتر نەوەستاو هەر بەردەوامە.

تاڵب حەسونە بەڕێوەبەری ناحیەی سەفوان بە 964ی وت ”پرۆژەی زۆر گەورە جێبەجێکراون و پرۆژەکان بەردەوام دەبن، سەفوان لەمە جوانتریش دەبینن”

عێراق: دەمانەوێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

عێراق: دەمانەوێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە