سزای زیندانی هەمیشەیی بۆ 3 کەسیش دەرچوو

دادگای کەرکوک سزای لەسێدارەدانی بۆ “ئەندامێکی داعش” دەرکرد

964+

ژووری هەواڵ

دادگای تاوانەکان لە کەرکوک، سزای لە سێدارەدانی بۆ ئەندامێکی “داعش” دەرکرد، کە تۆمەتباربوو بە ھێرشکردنەسەر سوپا و ھێزە ئەمنییەکان و کوشتن و بریندارکردنی دەیانی دیکە.

بە گوێرەی راگەێنراوێکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، لە چوارچێوەی سزادانی تۆڕێکى شانە نوستووەکانی داعشدا، کە بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری “تیرۆرستی” دەستگیرکرابوون، دادگای تاوانەکان لە کەرکوک سزای لە سێدارەدانی بەسەر یەکێک لە دەستگیراوەکاندا سەپاند.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، ئەو تۆمەتبارە کە بە ‘ئەبو دەجانە’ ناسراوە، دانی بەوەداناوە ئەندامی رێکخراوی داعش بووە و لە هەوڵی ئەوەدا بووە لە ناوبازاری کەرکوکدا تەقینەوە ئەنجامبدات، ھاوکات دانی بەوەشداناوە کە بەشداربووە لە چەندین ھێرشدا کە سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی کەرکوکیان بە ئامانج گرتووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر خاڵێکی پشکنین لە شاری کەرکوک، دادگای تاوانەکان لە کەرکوک سزایی هەتا هەتایی بۆ سێ تاوانباری دیکە دەرکردووە.

لە کەرکوک بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ سێ تاوانبار ده‌رچو...

لە کەرکوک بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ سێ تاوانبار ده‌رچوو