964+
یادی کوژرانی قاسم سولەیمانی بوو
بەهۆی دوو تەقینەوە لە شاری کرمانی ئێران 53 کەس کوژران
964+
ژووری هەواڵ
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵ فارس نیوز، لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە شاری کرمانی ئێران تا ئێستا 53 کەس کوژراون و 71 کەسیش بریندارن.
ئەمڕۆ 3.1.2024 ساڵیادی کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەیی سوپای قودسی ئێرانیە، گۆڕی قاسم سولەیمانی لە شاری کرمانی ئێرانە، ئەمڕۆ بەهەزاران کەس لەو شارە بۆ یادی کوژرانی ئەو لەنزیک گۆڕەکەی کۆببونەوە.
تەقینەوەکە لە شەقامی “گوڵزاری شەهیدان” بووە، ئاژانسی هەواڵی تەنسیمی ئێرانی دەڵێت، هێشتا دەرنەکەوتووە کە ئاخۆ تەقینەوەکە خۆ کوژی بووە یان لەرێگەی بۆمبەوە بووە.