خۆبەخشان زۆرترین پشکیان دەبێت
تیروپشک بۆ ناوی مورشیدانی ئاینی حەجی ئەمساڵ ئەنجامدرا
964+
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە رایگەیاند، تیروپشکیان بۆ ئەو مامۆستایانەی ئاینی کردووە، کە بڕیارە ئەمساڵ وەک مورشید ئاینی لەگەڵ حاجیان بنێردرێن بۆ حەج.
ئەمڕؤ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە رایگەیاند، پرۆسه‌ی هەڵبژاردنی ناوی مورشیدان به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و ئاشكرا له‌به‌ر چاوی مامۆستایان ئه‌نجام دراوە به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی له نێوان هیچ مامۆستایه‌كی ئایینی‌دا بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە ئەوەش دەڵێت، ئه‌و ناوانه‌ی ئه‌مرۆ له تیروپشك ده‌رچوون بۆ هه‌ر پشكێك سێ كاندید به‌پێی ژماره‌ی ئه‌وقافه‌كان هه‌ڵبژێردراون و له رۆژی 23.1.2024 به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی نووسین و زاره‌كی ده‌كه‌ن و دواتر به‌پێی كۆنمره‌ی گشتی له‌سه‌ر ئاستی شاره‌كان مورشیدی ئایینی دیاری ده‌كرێن.
بەگوێرەی ئەو راگەیەنراوە بێت بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە رایگەیاندووە، بەشی زۆری ئەو ناوانەی هەڵدەبژێردرێن وەک مورشیدی ئاینی حەج هەڵدەبژێردرێن، لەو مامۆستا ئاینیانەن کە چەند ساڵێکە وەک خۆبەخش یان وەک گرێبەست لە مزگەوتەکان وتار دەخوێننەوە.
لەم لینکە ناوی ئەو مامۆستایانەی وەک مورشیدی ئاینی حەجی ئەمساڵ دیاریکراوە دەبینن.