لەگەڵ دوو هاوکاری دیکەی بوون
جێگری مەکتەبی سیاسی حەماس لە لوبنان کوژرا
964+
ژووری هەواڵ
کەمێک لەمەوبەر بەهۆی بۆردوومانی درۆنێکەوە لە باشوری لوبنان جێگری مەکتەبی سیاسی حەماس کوژرا.
ساڵح عاروری جێگری مەکتەبی سیاسی حەماس بوو، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی مەشرەفیەی لوبنان لەگەڵ دوو هاوکاری دیکەی بە درۆنێک کراوەتە ئامانج و کوژرا، بزوتنەوەی حەماس ئەوە هەواڵەی پشتڕاستکردوەتەوە.
ساڵح عاروری تەمەنی 58 ساڵ بوو، لە دەستەی دامەزرێنەری “کەتیبەکانی قەسام” بوو، هاوکات بە بەرپرسی پڕ چەککردنی ئەو کەتیبەیە دادەنرێت.
15 ساڵ لای ئیسرائیلیەکان زیندانی بووە، خێزاندارە و بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبارەی عاروری بڵاوکراوەتەوە خاوەنی دوو کچە.