70 کەس رزگار کراون

ئەمساڵ زیاتر لە 100 کەس لە ئاودا خنکاون

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی ئەمساڵدا، زیاتر لە 100 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خۆبەخشانیش نزیکەی 70 کەسیان لە خنکان رزگار کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31.12.2023، عەقید کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، لە ناو خنکاوەکاندا 31 کەسیان لە پارێزگای هەولێر بوون، کە ژن و منداڵیشیان لەناودایە.

بەپێی ئامارەکان، ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان 77 کەس لە ئاودا خنکابوون.

زۆربەی خنکاوەکانی پارێزگای هەولێر، لە قەزای خەباتن، کە ژمارەیان 17 کەسە و بە زۆری بەهۆی مەلەکردنەوە خنکاون.

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 56 هاوڵاتی خنکاون

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 56 هاوڵاتی خنکاون