شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ئازادن
سۆران بۆ سه‌رى ساڵ ئاهه‌نگ ناكات و به هاوخه‌مى ده‌مێنێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران بڕیارى داوه ئه‌مساڵ به فه‌رمى بۆ سه‌رى ساڵ هیچ ئاهه‌نگ و بۆنه‌یه‌ك سازنه‌كات و بە هاوخه‌مى بۆ رووداوى ئاگرکەوتنهوهكهى رۆژى 8.12.2023 بمێنێته‌وه.
شەوی هەینی 8.12.2023 لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە ناوه‌ندى سۆران کە ژمارەیەک قوتابی، مامۆستا و هاوڵاتی ئاسایی تێیدا نیشتەجێبوون، 14 کەس گیانیان لەدەست دا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
فه‌یسه‌ڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سۆران، به 964ـى راگه‌یاند، به فه‌رمى هیچ ئاهه‌نگ و بۆنه‌یه‌ك له سۆران ناكرێت، به‌ڵام شوێنه گه‌شتیاریه‌كانیان ئازاد كردوون له‌وه‌ى ئاهه‌نگ بكه‌ن یان نا.
وتیشی “ئامادەکاری ته‌واو لە شوێنە گەشتیارییەکان کراوە، چەند لیژنەیەک بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران پێکهێندراون و ناوچە گەشتیارییەکانیش هەمووی کراونەتەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ته‌واوى هۆتێل و مۆتێلەکان بۆ گەشتیاران کراوە دەبن و هیچ شوێنێک داناخرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گه‌شتوگوزارى سۆران، پێشبینى ده‌كات له رۆژانى پشووى سه‌رى ساڵ نزیكه‌ى 40 هه‌زار گه‌شتیار سه‌دانى سنووره‌كه‌یان بكه‌ن.