964 سۆراغی کردووە

بەغدا بڕیاری ناردنی 700 ملیار دیناری بۆ هەرێم داوە؟

964+

پێشەوا محەمەد

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 964ـی دڵنیاکردەوە، تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی نییە بەغدا لەسەر ناردنی 700 ملیار دینار بۆ هەرێم بەردەوام بێت بە شێوەی قەرز.

چەند رۆژێکە لەناو میدیای کوردیدا باس لە ناردنی 700 ملیار دیناری دیکە دەکرێت لە لایەن بەغداوە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی وت، “بە بەردەوامی هەوڵەکان هەن، بەڵام نەبووەتە بڕیاری فەرمی و ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی لەسەر ناردنی نەداوە”.

پێشتر حکومەتی عێراق رەزامەندی دابوو هەریەکە لە بانکەکانی رەشید و رافیدەین بۆ ماوەی سێ مانگ 700 ملیار دینار بە قەرز بۆ هەرێم بنێرن تا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەی مانگەکانی 10، 11 و 12ـی ئەمساڵی نەداوە و بەرامبەر موچەخۆرەکانیشی بەغدای بە بەرپرسیار داناوە لە نەناردنی پارە بۆ موچەکانیان.

هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغدا