لە سێ رۆژی رابردوودا
570 بتڵ خوێن لە سلێمانی بەخشراوە
964+
پێشەوا محەمەد
لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا 570 بتڵ خوێن لە لایەن هاوڵاتیانەوە بە بانکی خوێن بەخشراوە و بەڕێوەبەرەکەشی پشوو بە هۆکاری ئەو رێژە زۆرەی خوێنبەخش دەزانێت.
سێ رۆژی رابردوو کە پشوو بووە، بانکی خوێنی سلێمانی، کە سەرچاوەی وەرگرتن و دابەشکردنی خوێنە بەسەر سەرجەم نەخۆشخانە گشتی و تایبەتەکانی سلێمانیدا کراوە بووە و هاوڵاتییەکی زۆر رووی تێکردووە.
“ئەو رۆژانەی کە پشووە و ئێمەش دەواممان هەیە هاوڵاتیان کاتیان زیاترە و دێن سەردانمان دەکەن و خوێن دەبەخشن”، ئەوە قسەی کۆچەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بانکی خوێنی سلێمانییە بۆ 964.
وتیشی، “رۆژانە لەنێوان 85 بۆ 95 بتڵ خوێن دەدەین بە نەخۆشخانەکان و زۆرینەی داواکارییەکانیش بۆ کۆمەڵە خوێنەکانی +A و+Oـن”.
مانگی رابردوو لە بانکی خوێنی سلێمانی زیاتر لە سێ هەزار و 500 بتڵ خوێن وەرگیراوە و پێشبینی دەکرێت بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە ئەم مانگە رێژەکە زیاتر بەرزببێتەوە.