وێنه…كۆشكه‌كه‌ی رۆناڵدۆ له سعوودیه ببینه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
دوای په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی، شوێن و ماڵه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له سعوودیه ئاشكرا كرا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێی پۆرتوگال و جیهان، ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه به فه‌رمی و له ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ریدا، به فه‌رمی بووه یاریزانی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی.
رۆناڵدۆ له لایه‌ن زیاتر له 80 هه‌زار هانده‌ری وه‌رزشی له یاریگه‌ی مه‌رسول پارك له ریاز پێشوازی كرا.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی کردەوە، بڕیارە رۆناڵدۆ لە کۆشکێکدا بژی، کە نرخەکەی 14 ملیۆن یۆرۆیە، لە قەزای ئەلمحەمەدییە لە ریازی پایتەختی سعوودیە.
کۆشکەکە 8 ژووری نووستن، مەلەوانگەیەکی قەبارەی ئۆڵمپی، هۆڵێکی پێشوازی لەخۆدەگرێت، هه‌روه‌ها چه‌ند تاڤگه‌یه‌ك و شوێنی سەوزاییه‌كی فراوانی هه‌یە، جگه له‌وه‌ی سێ ڤێلای زیادەشی لە نزیکەوە هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، رۆناڵدۆ و خێزانەکەی چێژ لە ژیانێکی شاهانه لە ژێر تیشکی خۆردا دەبینن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئەو ناوچەیەی کۆشکەکەی لێیە، نزیکە لە یاریگه‌ی یانه‌ی نەسڕ، چەندان مەلەوانگە، نەمامگە، کلینیک و هۆڵی وەرزشی و چێشتخانەی لێیه.
گرێبه‌ستی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ تا ساڵی 2025 به‌رامبه‌ر به 200 ملیۆن یۆرۆ واژوو كراوه.