10 تیمی دەزگاکە ناتوانن کار بکەن

کۆتایی ساڵە و دەزگای مین کێشەیەکی گەورەی هەیە

+964

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

دەزگای گشتیی کاروباری مین کێشەی نەبوونی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی تیمەکانیان بۆ سەر کێڵگە مینەکان هەیە، رێکخراوی ITF سلۆڤینی بۆ ئەمساڵ 20 ئۆتۆمبێلی بۆ دەزگاکە بەکرێ گرت، به‌ڵام بۆ ساڵی نوێ كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت.

31ـی ئەم مانگە کۆتایی بە گرێبەستەکان دێت، ئەگەر سلۆڤینییەکان گرێبەستی ئەو ئۆتۆمبێلانە نوێنەکەنەوە و کرێی ئۆتۆمبێلەکان نەدەن، 10 تیمی دەزگای مین ناتوانن کاربکەن .

جەبار ئەحمەد سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین بە 964ـی وت، لە رووی مرۆیی و توانای مرۆییه‌وه‌ کێشەیان نییە، تەنیا کێشەی نەبوونی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی تیمەکانیان بۆ سەر کار هەیە، لە کۆی 35 تیمی دەستی هەڵگرتنەوەی مین، ئێستا تەنیا 20 تیم کار دەکەن و دەزگای مین ئۆتۆمبێلی میلاکی تایبەت بە خۆی نەبووە.

ساڵی 2019 گرێبەستی 194 ئۆتۆمبێل بۆ ده‌زگاكه‌ نوێ نەکرایەوە، ئەوەش کاری تیمەکانی هەڵگرتنەوەی مینی زیاتر لە ساڵێک راگرت، بڕیارە لە ساڵی داهاتوو 48 ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ گواستنەوەی تیمەکانیان بۆ سەر کێڵگە مینەکان لە لایەن حکومەتی هەرێمه‌وه‌ دابین بکرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

گرێبەستی کارکردنی کارمەندانی دەزگای کاروباری مین نوێک...

گرێبەستی کارکردنی کارمەندانی دەزگای کاروباری مین نوێکرایەوە