یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان بۆ 964:
هه‌وڵێك هه‌یه وه‌رزى دووه‌مى خوێندن مامۆستایان بایكۆت بشكێنن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستیانى كوردستان بۆ 964 ئاشكراى كرد، كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ وه‌رزى دووه‌مى خوێندن مامۆستایان بایكۆت بشكێنن و ده‌ست به خوێندن بكرێته‌وه.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان وتیشی “سه‌ردانى وه‌زیرى په‌روه‌رده بۆ سلێمانى له چوارچێوه‌ى ئه‌م هه‌وڵه‌یه كه له‌ئارادایه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن”.
سه‌باره‌ت به وه‌رزى یه‌كه‌مى خوێندنیش كه له سنوورى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕین به‌هۆى بایكۆته‌وه نه‌كراوه، سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان ئاما1ه‌ى به‌وه‌كرد كه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه هه‌یه ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م وه‌رزه بدات.
له‌باره‌ى رۆژڵى رێكخراوى یونسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه گوایه له‌كاتى دیاریكراودا ئه‌گه‌ر خوێنمدن ده‌ستپێنه‌كاته‌وه خوێندنى ئه‌و ساڵه هه‌ژمار ناكرێت، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى ره‌تی كرده‌وه كه یونسكۆ بتوانێت ئه‌و رۆڵه ببینێت بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خوێندن به‌و شێوه‌یه بدات.
یه‌كێتى مامۆستایان ده‌ستخۆشی له بایكۆت شاندن و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن ده‌كه‌ن، وتیشی “وه‌كچۆن پێشتر رێزمان له بایكۆتكردنه‌كه‌ى سنوورى سلێمانى گرت به‌هه‌مان شێوه رێزمان بۆ ده‌ستپێكردن و به‌رده‌وامى خوێندنیش له سنوورى هه‌ولێر هه‌بووه.