دوو ئۆتۆمبێڵ سووتاون
لە کۆڵانێکی سلێمانی بارهەڵگرێکی سووتەمەنی گڕیگرت و ئاگری لە کۆڵانێک بەردا
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
لە کۆڵانێکی گەڕەکی کانی کوردەی سلێمانی بەهۆی رژانی گاز لە پێکابێک ئاگر کەوتەوە و بەدرێژایی کۆڵانەکە ئاگر دروست بوو.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئەو بارهەڵگرە گازی بۆ بورجێکی ئاسیاسێڵ گواستوەتەوە کە لەو کۆڵانەی گەڕەکی کانی کوردە کەوتووەتەوە گازی لێ رژاوە، لەپڕ گڕی گرتووە، بەدرێژایی کۆڵانەکە ئاگر دروستبووە.
بەوتەی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی، ئاگرەکە کاتژمێر 9:30 بووە، دوای نیو کاتژمێر ئینجا توانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت، جگە لەو بارهەڵگرە، ئۆتۆمبێڵێکی بی ئێمیش سووتاوە.