لە هەرێمی کوردستان رێژەی هاوردەکردن 22 هێندەی رێژەی هەناردەکردنە
+964
فەهمی نەبی – هەولێر
بەگوێرەی دوایین داتاکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2022، رێژەی هاوردەکردن 22 هێندەی رێژەی هەناردەکردن بووە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی ساڵی 2022 بە بڕی 672 ملیۆن و 767 هەزار دۆلار، کاڵایان هاوردەی وڵاتان کردووە، ئەو رێژەیە بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوه.
حکومەتی هەرێم، ئەو کاڵایانەی هاوردەی دەرەوەی کردوون پێكهاتوون له کانزا، هەنار، تەحین، سماق، دۆشاوی جۆراوجۆر، جوجەڵە و یەدەگی ئۆتۆمبێڵی تێکشکاو بووە.
بڵاوکراوەکەی وەزارەتی بازرگانی لە 3ـی کانونی دووەمی 2023، بڵاوکراوەتەوە، رێژەی هاوردەکردنی بە 15 ملیار و 403 ملیۆن دۆلار دیاریی کردوە، ئهمهش دهریدهخات رێژەی هاوردەکردن 22 هێندەی رێژەی هەناردەکردنە.
ماردین ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی بە 964+ـی وت “زۆرترین رێژەی هاوردەکردن لە رێگهی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و لە رێگەی تورکیاوە بووە، دوای ئەوە بە پلهی دووهم لە ئێرانەوە ئەو کاڵایانە هاتوون”.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی بە +964ی وت “بەشی زۆری قەبارەی کاڵای هاوردەکراو خۆراكه”.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بازرگانی، ئەو کاڵایەی ساڵانە بە رێژەیەکی زۆر و دووبارە هاوردە دەکرێت، ئۆتۆمبێڵە.
لە ماوەی ساڵی رابردوودا 105 هەزار و 126 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەکراون.
ئەمە لە کاتێکدایە ژمارەی ئوتومبێلی تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان، به وتهی سهرۆكی حكومهتی ههرێم، كه له دیدارێكدا ئاشكرای كرد، زیاد لە دوو ملیۆن ئۆتۆمبێله.