دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت

هەواڵی سووتانی چوار کەس لە کەرکوک هەیە

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

لە کەرکوک دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و باس لە سووتانی چوار کەس دەکرێت، بەرگریی شارستانیش هێشتا لە ژمارەی سووتاوەکان دڵنیا نییە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە دوو ئۆتۆمبێل لە دوو شوێنی جیاواز  گڕیان گرت و بە تەواوی سووتان، بە پێ زانیارییەکان تا ئێستا چوار کەس گیانیان لە دەست داوە، لە نێوانیاندا دایکێک و دوو منداڵ هەن.
بە پێ وتەی چەند سەرچاوەیەک و شایەتحاڵێک لە شوێن رووداوەکان بۆ 964 لە گەڕەکی ئەسرا و مەفقودین، لە نزیک نەخۆشخانەی شیفا ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان گڕی گرتوە و دایکێک و دوو منداڵی تێدا گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها لە گەڕەکی واست، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای ئەکسێنت گڕی گرت و شۆفێرەکەی لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا گیانی لە دەست دا.
نەقیب قەیس عەبدولڕەزاق وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کەرکوک بۆ 964 وتی، هەردوو رووداوەکە راستن و وتا ئێستا زانیاری تەواو لەبەردەستیاندا نییە دەربارەی ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەست داوە.

وتیشی هەردوو دۆسییەکە رادەستی بەڵگەی تاوان کراوە و لێکوڵینەوەیان لە بارەوە دەکرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەنزینی بە دەبە دەفرۆشت بەڵام گڕی گرت و سووتا

بەنزینی بە دەبە دەفرۆشت بەڵام گڕی گرت و سووتا