به‌غدا ده‌رمانی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه و بایۆلۆجی دروست ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزیری تەندروستیی عێراق، دوو پڕۆژەی سەرەکی بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپەنجە و بایۆلۆجی ئاشکرا کرد.
ساڵح حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، “پیشەسازیی ده‌رمان خێراتر دەستی بە كار کردووە و خواستێکی زۆر لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە هەیە بۆ دامەزراندنی کارگەی ده‌رمان، ئاسانکارییەکانیش حکومەت و وەزارەتی تەندروستیش بۆ ئه‌م بواره زۆر گەورەن”.
وتیشی، “ئێمە دوو پڕۆژەی گەورەمان هەیە، یەکەمیان فراوانکردنی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە لە لایەن کەرتی تایبەتەوە ده‌بێت، دووەمیان بۆ یەکەمجارە لە عێراقدا دەرمانی بایه‌لۆژی جێگره‌وه دروست ده‌كرێت”.
وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق ده‌ڵێت: “ئێمە مۆڵەتمان بە یەک دەرمان و لە داهاتوودا بە هاوکاری کەرتی تایبەتی عێراق و کەرتی تایبەتی بیانی، ده‌رمانی زیاتر دروست ده‌كه‌ین، به تایبه‌تی دەرمانی گشتی و موغه‌زی”.
وەزیری تەندروستی جەختی لەوە کردەوە کە “زۆر پڕۆژە هەن، کە هەندێکیان بەم زووانە دەکرێنەوە، ئەوانی دیکەش لە قۆناغی دروستکردندان و هەندێکیان مۆڵەتی دامەزراندنی کارگەیان بەدەستهێناوە”.
له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی كه‌میی ده‌رمان و بوونی ده‌رمانی قاچاخ و هه‌روه‌ها ده‌رمانی ئێكسپایه‌ر زۆره و حكومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م كه‌رته رێكبخاته‌وه.
هاوكات له عێراق كارگه‌ی ده‌رمانی سامه‌ڕا و له هه‌رێمی كوردستانیش كارگه‌یه‌كی ئه‌هلی له هه‌ولێر هه‌یه، كه چه‌ند جۆره ده‌رمانێكی سنووردار دروست ده‌كه‌ن.