دیمەنی وێستگەی کارەبای گەرمیان- وێنە: لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گەرمیان وەرگیراوە
15 مێگاواتی لێ وەرگیراوەتەوە
کارەبای گەرمیان کەم بووەتەوە
964+
توانا نەقی
کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە گەرمیان کەمبووتەوە و بەڕێوەبارەیەتی کارەباش دەڵێت بەهۆی سەرماوە خواست زۆر لەسەر کارەبایە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان بڵاویکردەوە، به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلی سه‌رما و دابه‌زینی پله‌كانی گه رماوه خواست له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتیمانی به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ دوو به‌رامبه‌ری پێش هاتنی شه‌پۆلی سه‌رما.
دەشلێت، خواست له 100 مێگاواته‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ سه‌روو 200 مێگاوات له‌كاتێكدا 80 بۆ 85 مێگاوات كاره‌با به‌رگه‌رمیان ده‌كه‌وێت بۆدابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاوبه‌شانی سنووری گه‌رمیاندا.
بەڕێوەبەارەیەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی گەرمای گەرمیان لە مانگەکانی و 6 و 7 و 8 وەزارەتی کارەبا بڕی 15 مێگاوات کارەبا زیاتر دەدات بە گەرمیان بۆیە لە زستان ئەو بڕە لە گەرمیان وەردەگیرێتەوە و دەدرێت بە ناوچە ساردەکان.
بە قسەی کارەبای گەرمیان له‌ساڵی نوێداو له 1.1.2024 رێژه‌ی گه‌رمیان ده‌گه‌ڕێته‌وه باروودۆخی ئاسایی خۆی كه 4.7% ئه‌وبڕه كاره‌بایه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌رهاوبه‌شانی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان بۆیه ده‌توانن كاره‌بای نیشتیمانی له‌ئێستا زیاتر به‌هاوبه‌شانی سنوری گه‌رمیان بده‌ن.