"نرخی هۆتێل گران بووە"
بۆ سەری ساڵ خواست لەسەر گەشتی ناوچە گەرمەکانە
964+
ئەحمەد مستەفا
بۆ پشووەکانی سەری ساڵ خواست لەسەر ئەو ناوچانەیە کە پلەی گەرمی بەرزە و کەشە ساردەکەیان پێ نەگەیشتووە، لە ریزبەندی ئەو ناوچانەدا لە هەرێمی کوردستان دوبەی پلەی یەکەمی هەیە.
هەریەک لە وڵاتەکانی، (دوبەی، مالیزیا، سریلانکا، دورگەی ماڵدیڤ و میسر) پڕخواسترین داواکارییەکانی ئەمساڵن لە هەرێمی کوردستان بۆ پشووەکانی سەری ساڵ.
بۆ پشووی سەری ساڵ 460 هۆتێل لە پێشوازی گەشتیاراندا دەبن
ئەمڕۆ سێشەممە 26.12.2023، نەریمان لەتیف، راوێژکاری خزمەتگوزاری گەشتیاری لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی گەشتیاری ئەوەی بە 964 وت، “ناوچە ساردەکان بۆ ئەم کەشەی سەری ساڵ خواستیان کەمتر لەسەرە، بەگوێرەی روپێوی خۆمان بێت کە بنکەمان لە هەولێر، سلێمانی و بەغدا هەیە، خەڵک گەشتی ناوچە گەرمەکان دەکەن”.
پڕ داواکارترین وڵات کە خواستی لەسەر بووبێت وڵاتی دوبەیە، ئەو راوێژکار وتی، “بۆ رۆژانی 30-31 و رۆژی 1.1.2024 نرخی زۆربەی هۆتێلەکانی سەنتەری دوبەی دوو قات بەرزبوونەتەوە، ئەگەر هۆتێلێک ژووریکی تاکە کەسی پێشتر بە 200 دۆلار بوو بێت، ئەوا ئەو چەند رۆژە بۆ 400 دۆلار بەرزدەبێتەوە”.