هه‌فته‌یه‌كی خایاند و چاره‌سه‌ركرا

كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تى قه‌یرانى غازی له‌ ته‌قته‌ق دروست كرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌ى زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك قه‌یرانى غازى ماڵان له‌ سنوورى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق دروست ببوو، هۆكاره‌كه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ ده‌ڵێت، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ بووه‌ و ئێستاش چاره‌سه‌ر كراوه‌.

ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك بوو خاوه‌نى كارگه‌ى غازى شلى ته‌قته‌ق به‌هۆى كێشه‌یه‌كه‌وه‌ كارگه‌كه‌ى داخستبوو، ئاسۆ مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ به‌ 964ـى وت، كێشه‌كه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بوو، کە بە هۆیەوە له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ده‌ستگیركرابوو.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، داخستنى ئه‌و كارگه‌یه‌ وایكردبوو بریكاره‌كانى غاز له‌ناو ته‌قته‌ق نه‌توانن غازیان ده‌ست بكه‌وێت و به‌سه‌ر ماڵاندا دابه‌شی بكه‌ن.

ئه‌م بابه‌ته‌ قایمقامى قه‌زاى كۆیه‌شی هێنایه‌ سه‌ر خه‌ت و وایلێكرد، هۆشدارى تووند بۆ خاوه‌نى كارگه‌كه‌ بنێرێت.

تاریق جه‌لال حه‌یده‌رى، قایمقامى كۆیه‌ واژۆى له‌سه‌ر نووسراوێك كردووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى نه‌وت و كانزاكانى هه‌ولێر و داواى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى یاسایی كردووه‌ به‌رامبه‌ر خاوه‌ن كارگه‌كه‌.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌ “به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى خاوه‌نى كارگه‌كه‌ به‌ بڕیاری دادگا له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌، كارگه‌كه‌ ئاماده‌ نییه‌ به‌شه‌ غازى هاوڵاتیان وه‌ربگرێت و  به‌سه‌ر بریكاره‌كاندا دابه‌شی بكات”.

روونیكردووه‌ته‌وه‌، بیانووه‌كه‌ى خاوه‌نى كارگه‌ قبوڵكراو نییه‌ و كه‌مته‌رخه‌مییه‌، بۆیه‌ داواى كردبوو به‌ زوویی رێوشوێنى یاسایی له‌ به‌رامبه‌رى بگیرێته‌ به‌ر و لێپێچینه‌وه‌ى یاسایی له‌گه‌ڵ بكرێت.

كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تى قه‌یرانى غازی له‌ ته‌قته‌ق دروست كرد

غازى حكومییان گران فرۆشتبوو و سزا دران

غازى حكومییان گران فرۆشتبوو و سزا دران