کۆنتڕۆڵ کرا

شه‌وی جه‌ژنه‌ و ئاگرێك له‌ عه‌نكاوه‌ كه‌وته‌وه‌

964+

شیراز عەبدوڵا

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ 964ی راگه‌یاند، ئاگرێك له‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ قه‌زای عه‌نكاوه‌ی نزیك هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ئاگره‌كه‌ له‌ جووتسایدی عه‌نكاوه‌یه‌ و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ ئێستا گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌.

پەیامنێری 964 گەیشتە شوێنی رووداوەکە و زانیاری ئەوەی دەستکەوت ئاگرەکە بە زوویی کۆنتڕۆڵ کرا.

کافی عەبدولقادر، بەرپرسی ژووری حەرەکات لە بەرگریی شارستانی هەولێر به‌ 964ی راگه‌یاند، چوار تیم له‌ هه‌ردوو بنكه‌ی عه‌نكاوه‌ و شۆڕش به‌ خێرایی توانیان ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

وتیشی، دوو تانگی گاز له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی دوو نهۆمی ته‌قیبوون و دوو كرێكار بریندار بوون، كه‌ له‌وێ كاریان كردووه‌ و گواستراونه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌.
سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی برینداره‌كان، كافی عه‌بدولقادر رایگه‌یاند هیچ زانیارییه‌كیان نییه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌بن بۆ دیاریكردنی هۆكاری ئاگره‌كه‌ و زه‌ره‌ر و زیانه‌ مادییه‌كانی.

ئه‌م ئاگره‌ له‌ كاتێكدا بوو، ئه‌مشه‌و هاوڵاتیانی قه‌زای عه‌نكاوه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئاگرەکەی پاڵاوگەی مەتینی رێگای گوێڕ کۆنتڕۆڵکرا

ئاگرەکەی پاڵاوگەی مەتینی رێگای گوێڕ کۆنتڕۆڵکرا